
بە ڕاسپاردەى سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر؛ خولێکی ڕاهێنانی چڕی بۆ مامۆستایانی وانەی پەرەپێدانی کارامەییەکانى پیشەیی بەڕێوەچوو
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 21, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20/10/2026، زانکۆی جیهان-هەولێر کۆتایی بە چالاکییەکانی خولی ڕاهێنانی چڕی «وتنەوەی وانەی پەرەپێدانی کارمەییەکانى پیشەیی (Career Development Skills)» هێنا، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (لە 18 تا 20ی تشرینی یەکەمی 2026) بەردەوام بوو.
لەو خولەدا، کە بە ڕاسپاردەى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، سەرجەم بۆ ئەو مامۆستایانەی وانەکە لە بەشە زانستییە جیاوازەکانی زانکۆدا دەڵێننەوە بەشدارییان تێدا کرد. خولەکە پشتی بە ڕێبەری مامۆستا بەستبوو، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە، بە هاوکاریی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و دامەزراوەی ڕوانگە دەرچووە.
بنەماکان و هۆکارەکانی دامەزراندن
لە ڕۆژی یەکەمدا، مامۆستای یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن، بڕگەکان و سیستمی هەڵسەنگاندنی شەش بەشیی ڕێبەرەکەی ڕوون کردەوە. لە لایەکی دیکەوە، شیکردنەوەی بۆ چەمکی لێهاتوویییەکانی دامەزراندن (Employability Skills)، پێنج قۆناغەکەی پەرەپێدانی پیشەیی، کاریگەریی شۆڕشە پیشەسازییەکان لەسەر بازاڕی کار و، لێهاتوویییەکانی سەدەی 21 کرد، دواتریش خولەکەی بە ڕاهێنانی پرۆسەییی شیکاریی SWOTی کەسی کۆتایی پێ هێنا.
پەیوەندیکردنی کارا و دروستکردنی پەیوەندییە پیشەیییەکان
لە ڕۆژی دووەمدا، مامۆستای یاریدەدەر عومەر عادل سەرۆکی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى، شیکردنەوەی بۆ لایەنەکانی پەیوەندیکردنی کارا، ئاخاوتنی گشتی و، توانای سەرکەوتن بەسەر دودڵیدا پێشکەش کرد.
هەروەها جەختی لەسەر دروستکردنی تۆڕە پیشەیییەکان، ئامادەکردنی بڕوانامەی دروست لەسەر پلاتفۆرمی LinkedIn، پێشکەشکردنی کورتەناسین (Elevator Pitch)، شێوازەکانی نووسینی سیڤی (Resume)، و دارشتنی نامەی ئاڕاستەکراو (Cover Letter) کردەوە.
ستراتیژییەکانی دۆزینەوەی کار و هەڵسەنگاندن
لە ڕۆژی سێیەم و کۆتاییدا، مامۆستا دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی گشتی، تیشکی خستە سەر ستراتیژییەکانی بەدواداچوونی کار و واقیعی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی جۆرەکانی چاوپێکەوتنی کار (Job Interviews) و، پەیڕەوکردنی شێوازی STAR بۆ وەڵامدانەوە.
سەرباری ئەوەش، باسی لە لێهاتوویییەکانی شیکارکردنی کێشەکان، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە (Critical Thinking)، کاری کۆمەڵایەتی و، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی چاوپێکەوتنی تاقیکاری کرد.
ئەنجامی خولەکە
خولەکە بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی پرۆسەیی، ڕۆڵبینین (Role-play) و، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە لەنێوان بەشداربووان کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، ڕاهێنەران جەختیان لەسەر گرنگیی ڕۆڵی مامۆستا لە پێدانى زانیاریی بۆ ئاسانکار و ڕێنیشاندەری پیشەیی بە فێرخوازان کردەوە، دواتریش بڕوانامەی بەشداری بەسەر مامۆستایانی بەشداربوودا دابەش کرا.



