
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى چالاکییەکی هۆشیاری دەربارەی ژینگە لە قوتابخانەی بناری بنەڕەتی بەڕێوە دەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 11, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 10/11/2026، دوو فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی بناری بنەڕەتییان لە شاری هەولێر کرد، چالاکیەکیان دەربارەى هۆشیاری پاراستنی ژینگە پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خواجة شكيل أحمد بەڕێوە چوو، کە تێیدا سەرەتا فێرخوازان بە ئامادەبوونی ستار عثمان سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن مامۆستا سوسن شيرزاد عبد الله بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و، مامۆستایان هوراز صديق الخيلاني و، مهاباد إدريس شيخو پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ڕێنمایییە ژینگەیییەکان:
لە میانەی چالاکییەکەیاندا، سەرەتا فێرخواز ساهي هيمن أحمد باسى لە چەمکی ژینگە و، پێکهاتە سەرەکییەکانی وەک هەوا، ئاو، ڕووەک، ئاژەڵى ڕوون کردەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگیی پاراستنی ژینگە و، ڕێگە کردارییەکان بۆ پاکڕاگرتنی.
دواتر فێرخواز لارا شيروان عبد الخالق جەختی لەسەر ڕێکارە کردارییەکان بۆ پاراستنی ژینگە کردەوە، لەوانە بەکارهێنانی جێگرەوەى بەرهەمە پلاستیکییە یەکجار بەکارهاتووەکان، کەمکردنەوەی پاشماوەکان، دووبارە بەکارهێنانی کەلوپەلەکان و، فڕێندنەدانی خاشاک لە شوێنی نەگونجاو، تاوەکو قوتابیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕەفتاری بەرپرسیارانە بەرامبەر ژینگە پەیڕو بکەن.
پرسیار و، وەڵام:
بەشی کۆتاییی چالاکییەکە تەرخان کرا بۆ پرسیار و، وەڵام، کە تێیدا قوتابیانی قوتابخانەکە بە جۆش و خڕۆشەوە کارلێکیان لەگەڵ فێرخوازانی زانکۆ کرد و، تاوتوێی بابەتە ژینگەیییەکانیان کرد. ئەم دانیشتنە دەرفەتێکی بەنرخی بۆ قوتابیان ڕەخساند تاوەکو تێگەیشتنی قووڵتر دەربارەی پاکڕاگرتنی ژینگە، کەمکردنەوەی خاشاک و، ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی پلاستیک بەدەست بێنن.
ئەنجامی چالاکییەکە:
لە کۆتاییدا فێرخوازان سوپاسی مامۆستا سوسن شيرزاد عبد الله بەڕێوەبەری قوتابخانەی بناری بنەڕەتی و، دەستەی مامۆستایانیان کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە لە قوتابخانەکەیان، ئەوانیش دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکە و هۆشیارکردنەوەى قوتابیان بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە.
فێرخوازانی بەشی یاسا سەردانێکی مەیدانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران ئەنجام دەدەن
You may also like
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک دەربارەی هۆشیاریی تەندروستیی دەرونی بەڕێوە چوو

