فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی کتێبفرۆشی ئەمازۆن دەکەن
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدر شوانە قادر پێرۆت و مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژڤین ئەدەنان ڕەشید، کۆمەڵێک لە فێرخوازی قۆناخی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کتێبفرۆشی ئەمازۆنیان لە شارى هەولێر کرد.
مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن مەناف سبین عەزیز و ستافی کتێبفرۆشى ئەمازۆن پێشوازیان لێکرا، دواتر مامۆستاى یاریدەر شوانە قادر لە وتەیەکیدا باسی لە گرنگی کتێب کرد بۆ باشترکردنی تواناکانی زمان، بە تایبەتیش ڕۆشنایی خستە سەر گرنگی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئایلس و تۆفڵ وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا؛ فێرخوازان گەڕانێکیان بەناو بەشەکانى کتێبخانەکەدا کرد و، ئاشناى ئەو سەرچاوە گرنگانە بوون کە دەتوانرێ بۆ توێژینەوەى دەرچون و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بەکاربهێندرێن.
لە کۆتایدا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار سوپاسى ستافى کتێبخانەکەیان کرد بەتایبەت لە ڕێکخستنى ئەو چالاکیە و پێشوازیکردن لە فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر.