فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی (٥٠) سەبەتەی خۆراک بەسەر کەمدەرامەتانی شاری هەولێردا دابەش دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٤/٣/٢٠٢٤)، تیمێک لە فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر احمد عبد عون سەرۆکى بەش، چالاکیەکی خێرخوازیان ئەنجامدا.
لەمیانەى ئەو چالاکیە خێرخوازییەدا، سەرۆک و فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى (٥٠) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر کۆمەڵێک لە خێزانى هەژار و کەمدەرامەتی شاری هەولێردا دابەشکرد.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەریەک لە فێرخوازان جاسم فاخر و مینا عەلا لە قۆناغی سێیەم، و عەلی حەمەد لە قۆناغی دووەم بەنوێنەرایەتی سەرجەم فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی و بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵمەتێکى کردنەوەی کۆمەکیان دەستپێکرد بەمەبەستی هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، هەڵمەتەکەش بەدەنگەوهاتنێکى باشى بۆ هەبوو، بەهۆیەوە (٥٠) خۆراکى بۆ خێزانە هەژار و داهات سنوردارەکان کۆکرایەوە.