فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دبلۆماسى لەلایەن یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان پێشوازییان لێكرا
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (9-11-2023) فێرخوازانی قۆناغی جوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد سەردانی یەكێتی پەرلەمانتارانى کوردستانیان كرد و، لەلایەن كریم بەحری جێگری نەقیبى یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لە سەرەتاى سەردانەکەیدا بەشەكانی یەكێتییەكە لەلایەن كریم بەحری پیشانی فێرخوازان درا، پاشان لە هۆڵی VIP یەكێتی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تیایدا جێگری نەقیبى یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان كورتەیەكی لەبارەى ڕێكخراوەكە و چۆنیەتی كاری ڕێكخراوەكەیان پێشكەش بە فێرخوازان كرد.
کەریم بەحرى ئەوەشى ڕونکردەوە، کە یەكێتی پەرلەمانتاران ڕێكخراوێكی ڕاوێژكاریە، كاری پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بەتایبەت پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا ئەركی پەرلەمانتاران یاسادانان و بەدواداچون و لێپێچینەوەیە لە كارەكانی حكومەتە.