بەشی پەرستیاری تەندروستی کۆمەڵ له وەرزى چاندندا گوڵ و نەمام بۆ قوتابخانەيەك دابين دەكات
لە بەردەوامى کارە خۆبەخشیەکانى فێرخوازانى بەشی پەرستیاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان -هەولێر، لە وەرزى چاندنى گوڵ و نەمامدا چالاکیەکیان ئەنجامدا.
رۆژى سێشەممه ڕێکەوتى (٧-١١-٢٠٢٣ ) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بەسەرپەرشتى ماموستاى ياريدەدەر (جهاد حاجي) لە وەرزی چاندندا ژمارەیەک لە گوڵ و نەمامیان بۆ قوتابخانەى زێڕینی بنەڕەتی لەشاری زێڕین لە شارى هەولێر دابین کرد.
مامۆستا و فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ بەگەرمى لەلایەن مامۆستا ئەحمەد ساڵح بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا و، لە وتەیەکیدا سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ دەستنیشانکردنى قوتابخانەکەیان بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاکیە خۆبەخشیە و چاندنى گوڵ و نەمام لە قوتابخانەکەیان، کە بەهۆیەوە سیمایەکى سەوز و جوان دەبەخشێتە قوتابخانەى زێڕینى بنەڕەتى.
پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەهاوکارى قوتابیانى قوتابخانەکە بەشدارییان کرد لە چاندنى گوڵ و نەمامەکان لە قوتابخانەکەدا، چالاکیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى قوتابیانى قوتابخانەى زێڕینى بنەڕەتى.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا (خەڵات على) فێرخوازى قوناغى سێیەمى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ سمینارێکی پێشکەش بە قوتابیان کرد و، تیایدا بەگرنگیەوە باسى لە ژینگە و پاراستنى ژینگە کرد بەتایبەت لە خزمەتکردن بەبارى تەندروستى مرۆڤ، وتیشى پاکڕاگرتنى ژینگە سیمایەکى جوانیش دەبەخشێتە شارەکەمان، بۆ ئەوەش هانى قوتابیانى قوتابخانەکەیدا ڕێز لە ژینگەى گەڕەک و شار و نیشتیمانەکەیان بگرن.