فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستیان بۆ کۆمپانیای دینیز ئەنجامدا
بۆ ئاشناکردنی فێرخوازان بە کاروباری کۆمپانیاکان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە لە رێکەوتی (21/1/2026) گەشتێکی بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بۆ کۆمپانیای دنیز زانستی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی کەرستەی پاککەرەوە.
لەگەڵ گەیشتنیی فێرخوازانی هەردوو قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی کارگێری کار بۆ کۆمپانیاکە لەلایەن ياسر صفاء الدين ياسين خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیاکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، لەسەرەتادا بە فێرخوازانی راگەیاند کۆمپانیاکەیان بریکارى کۆمپانیاییەکی تورکیە هەردوو شارەکانی بغداد و هەولێر، روونیشیکردەوە کۆمپانیای دەنیز بەتوانایەکی بەهێزی کێبرکێیکی بەهێز لە بازاردا دەرکەوتووە لە هەردوو ڕووی کوالێتی ونرخەوە. پاشان باسی لەوەکرد بەرهەمەکانیان بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو دروستدەکرێن. وپلەی ٤ ئەستێرەیان بەدەستهێناوە لە رووی کوالێتی ئاست بەرزدا. لەدرێژەی باسەکەیدا ياسر صفاء الدين ياسين تیشکی خستە سەر جۆرە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانیان کە زیاتر لە ١١٠ جۆر بەرهەمی پاک کەرەوە بەرهەم دەهێنن وەک پاککەرەوە و چەندەها جۆری تر، کەرستەخاوەکان لە هەردوو وڵاتی چین و تورکیا هاوردە دەکەن، ئەوەش بە فێرخوازانی راگەیاند: لە ئێستادا تەنها بەرهەمەکانیان بە هۆتێل و چێشتخانەکان دەفرۆشن، بەڵام لە بەرنامەیاندا هەیە لەداهاتوو بەرهەمەکانیان لە مارکێتەکان نمایش بکەن بۆ ئەوەی کە هەموو کەسێک بتوانێت بەرهەمەکەی دەستکەوێت.
هاوکات ياسر صفاء الدين ياسين بە گرنگیەوە باسی لە فرۆشتنی بەرهەمەکان کردەوە بەشێوەی کۆ بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق. دواتر تیشکی خستە سەر شێوازی فرۆشتنی بەرهەمەکان کە بەشێوازی قەرز دەیفرۆشن بە کریارەکان وە مامەڵەیان بە دیناری عێراقیە، وسیستمی فینکس بەکاردەهێنن لە بواری ژمێریاریدا کە سیستمێکی ئەڵمانیە.
لە کۆتایی گەشتەکەدا، ياسر صفاء الدين بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری فێرخوازانیداوە، لە بەرامبەردا مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی خاوەن کۆمپانیا کرد بۆ رێکخستنی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان بووە هۆکارێک بۆئەوەی فێرخوازان بتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئاشنای کاروباری کۆمپانیاکان ببن.







