فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا چەند شوێنێکى کەلتورییان بەسەرکردەوە
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لەپاڵ خوێندن و پەرەپێدان بەلایەنى زانستى و ئەکاتى خۆیان، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا لە وارشۆ چەند شوێنێکى کەلتوریان بەسەرکردەوە.
کە لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان دەستیان بەکۆرسى خوێندنى ئەکادیمى خۆیان کردوە،
لەو چوارچێوەیەدا، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ تیمى +Erasmus هاوڕێى فێرخوازانى نەتەوەجیاکان لە شارۆچکەى (Łodz) مۆزەخانەی سینەماکاری پۆڵەندایان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى مێژوى دروستبوونى و گەشەسەندنى سینەما لەو وڵاتە بوون.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، کە لەلایەن (+Erasmus) ڕێکخرابوو، کۆشکى پۆزنانسکی (Poznanski)ى مێژویان بەسەرکردەوە، فێرخوازان لە پاڵ بەسەربردنى کاتێکى خۆش لەگەڵ یەکتر، ئاشناى مێژوى کەلتورى و تەلارسازى ئەو وڵاتە بوون.
ئەم گەشتە لە چەارچێوەى ناساندن و ئاشنابوون بە چۆنیەتى ژیان لە وارشۆ و، چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانى ئەو وڵاتە دێ، بەتایبەت لەماوەى مانەوەى خوێندنى فێرخوازان، تا وردتر ئاشناى مێژوى ژیانکردن و، کەلتورى ئەو پۆڵندا ببن.