فێرخوازانی نیوتریشن و دایتكس بە گەشتێكی زانستی كارگەی كۆكا كۆلا بەسەردەكەنەوە
لە بەردەوامی چالاكیە زانستی و مەیدانیەكانی سەرۆكایەتی بەشی نیوتریشن و دایتكس لە زانكۆی جیهان- هەولێر, كە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاكان ڕێكی دەخات، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (11\5\2023) بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. بشدار ابوزید سعدی، فێرخوازانی قۆناغی یەكەم بە گەشتێكی زانستی كارگەی (كۆكا كۆلا) یان بەسەركردەوە.
لەمیانەی ئەو گەشتە زانستیەدا، كە ئامانج لە ڕێكخستنی ئاشناكردنی فێرخوازان بوو بە پرۆسەكانی بەرهەم هێنانی بەرهەمە جیاوازەكانی كارگەی كۆكا كۆلا بوو. فێرخوازان دوای ئەوەی پێشوازییان لێكرا، ئینجا بەشە جیاجیاكانی كارگەیان بەسەركردەوە.
لەوچوارچێوەیەدا، سەرەتا ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی لە ناو كارگە بۆ فێرخوازان روون كرایەوە لە لایەن بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی كارگە، پاشان فێرخوازان گشت بەشەكانی بەرهەم هێنانی خواردنەوە گازییەكانی كارگەكەیان بەسەركردەوە، لەلایەن كارمەندەكانەوە باس لە چۆنیەتی بەرهەم هێنانی گشت پێكهاتە سەرەكیەكانی خواردنەوە گازییەكانی كارگەكەیان بۆ فێرخوازان روون كردەوە هەر لەسەرەتایی بەرهەم هێنانی تاوەكو بردنی بۆ بازار.
كارگەی كۆكا كۆلا یەكێكە لە هەرە براندە بەناوبانگەكانی جیهان بۆ بەرهەم هیێنانی خواردنەوە گازییەكان، ئەم سەردانەش دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ فێرخوازان لە نزیكەوە ئاشنای پرۆسێسەكە بن، جگەلەوەش فێرخوازان بەشی بەرهەم هێنانی ئاوی كانزایی (الواحه) یان بەسەركردەوە كە لە لایەن كارگەی ناوبراو بەرهەم دەهێنرێت.
لە كۆتا وێستگەی سەردانەكەیاندا: فێرخوازان بەشی تاقیگەكانی كارگەیان بەسەركردەوە، ئەوەش روون كرایەوە كەوا چۆن ئەو تێستانە ئەنجام دەدریت كەوا پێویستە بۆ پاریزگاری كردنی كوالیتی بەرهەمەكانیان، لەكۆتاییدا سیمینارێك لەسەر مێژووی كارگە و ئامانجەكانیان پێشكەش كرا بۆ فێرخوازان.