فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەشدارى لە پاڵەوانیەتێکى تایکواندۆ دەکات
(هەژار وەهاب) کە فێرخوازى قۆناغی چوارەمە لە بەشی پەروەردەی جەستەى و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان – هەولێر، وەک ڕاهێنەر بەشداری لە پاڵەوانێتی کراوەی گەنجانی کوڕ و کچ کرد.
لەو پاڵەوانێتیەدا، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕێکەوتى (١٥تا١٧/٢/٢٠٢٤) لە هۆڵى چالاکی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرخ لە بەغداد بەڕێوەچوو، ژمارەیەکى زۆر لە یاریزانانى کوڕ و کچ لەسەر ئاستى پارێزگاکانى عێراق بەشداریان تێدا کردبوو، ئەو یاریزانەى کە هەژار وەهبا سەرپەشتى مەشق و ڕاهێنانەکانى کردبوو، توانى لەو پاڵەوانێتیەدا پلەى دووەم بەدەست بهێنێت.
هەژار وەهاب لەگەڵ ئەوەى فێرخوازێکى چالاکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانە، لەهەمان کاتدا ماوەی حەوت ساڵە ڕاهێنەری تایکواندۆیە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ڕاهێنانی زۆرێک لە یاریزانانی کردووە و بەشداریی چەندین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستى عێراق و، ڕاهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانانی کردووە، کە لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا پلەى پێشکەوتوویان بەدەستهێناوە.