فێرخوازێکى بەشی ڕاگەیاندن باس لە ڕاگەیاندنى کلاسیک و نوێ دەکات
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 9/20/2022، سەرۆکایەتى بەشی راگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان سمینارێکى بەناونیشانى (بەراوردکردنى ڕاگەیاندنى کلاسیک لەگەڵ ڕاگەیاندنى نوێ) بۆ کاروان مەسعوود عەلی فێرخوازى قۆناغى سێیەم ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، کاروان مەسعود سەرەتایەکى دەربارى ڕاگەیاندنى نوێ باسکرد، لەگەڵ خستنەڕووى لایەنە باشەکان، پاشان بەراوردى ڕاگەیاندنى کلاسیکى کرد، وتیشى ئایندەى ڕاگەیاندنى نەریتى لە كۆمەڵگە مۆدێرنەكاندا گۆڕانکارى گەورەى بەسەردا هاتووە.
لە بەشێکى دیکەى باسکەیدا، ئەو فێرخوازەى بەشى ڕاگەیاندن جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە كە ڕاگەیاندن بە شێوە جۆراوجۆرەكانی، نەریتی و مۆدێرن، كاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤ هەیە و، ڕۆڵى گرنگیان لە ئاراستەکردنى تاک و دروستبوونى ڕاى گشتى لەسەر پرسە جیاکانى کۆمەڵگە هەیە.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، فێرخوازان چەندین پرسیاریان ئاراستەى کاروان مەسعود کرد، ئەوەش بە شێوەیەکی پیشەیی و ئەکادیمی وەڵامی دایەوە، کاروان مەسعود لە پاڵ ئەوەى فێرخوازى بەشى ڕاگەیاندنە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەهەمانکاتدا ئەزموونی و کاری زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندندا هەیە و، یەکێکە لە میدیاکارە دیارەکانى هەرێمى کوردستان.