فێرخوازێکى دیزاینی ناوخۆ سەردەمی ڕۆمانی لە دیوارێکدا بەرجەستە دەکات
لە بەردەوامى چالاکییە جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشی دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بۆ دەرخستنى لێهاتوویی فێرخوازان چالاکیەکى هونەرى بۆ فێرخوازى بەشەکەى ڕێکخست.
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (29/9/2022) بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر یاریدەدەر ئەسما ئەحمەد، (کولان عەبدولهادی) فێرخوازى بەشەکە لە چالاکیەکدا سەردەمی ڕۆمانی لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی بەشەکەیان کێشایەوە.
ئەو فێرخوازە بۆ چالاکیەکەى (ڕەنگی ئەکریلیک) لەگەڵ فڵچەی بۆیاخ بەکارهێنا، وێنەکە نوێنەرایەتی قووڵ و سێ ڕەهەندی دەروازەیەکی سەردەمى ڕۆمانیەکان دەکات، ئەو چالاکیە جگە لە دەرخستنى لێهاتوویی فێرخوازەکە، لەهەمانکاتدا سیمایەکى جوانى بەخشیوەتە بەشى دیزاینى ناوخۆ، لە ئێستاشدا بۆتە جێگەى سەرنجى فێرخوازان و ئەوانەى سەردانى بەشەکە دەکەن.