فێرخوازێکى زانکۆى جیهان دەبێتە یەکێک لە پاڵەوانەکانى لەشجوانى عێراق
حەسەن هەندرين موزەفەر فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێر توانى ڕيزبەندى شەشەم لە پاڵەوانيەتى عێراق بۆ لەش جوانى بەدەست بێنێ.
لە ڕۆژانى (٧ و ٨/٤/٢٠٢١) لە شارى کەرکوک پاڵەوانیەتى لەشجوانى عێراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەکى زۆر لە یاریزانانى لەشجوانى لەسەر ئاستى عێراق بەشدارییان تێدا کرد، حەسەن هەندرين موزەفەر فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى تێدا کرد و، لە گروپى فيزيكى (درێژى ١٨٠ ) لە نێو (١٠٤) بەشداربووى كێبركێكە توانى پلەى شەشەم بەدەست بهێنێ.
گروپى فيزيكى، كۆمەڵەى كێبركێەكانى لەشجوانى کە لە ساڵى (٢٠١٦) لەلايەن يەكێتى IFBB PRO ناونرا، يەكەم دەركەوتنى ئەو پاڵەوانيەتيە لە ئۆلۆمپياتى مستەر بو ، دانى هاستر Danny Hester يەكەم پاڵەوان بوو كە نازناوى مسترى لە ئۆلمپياتەكە بەدەستهێنا.
گروپي كلاسيك فيزيكى بە ماوەيەكى خێرا هاوادارێكى زۆرى پەيدا کرد و، سەرنجى زۆرى ورزشواناني فيزيكى و لەشجوانى بەتايبەتى ئەوانەى خاوەنى ماسولكەى بەهێز و گەورەن بەلاى خۆيدا راكێشاوە.
ساڵانە لەلایەن يەكێتى لەشجوانى عێراق ئەم پاڵەوانيەتيە ساڵانە ڕێکدەخرێت و، دە يەكەمەكان پێشبركێيەكە سەردەكەون بۆ پاڵەوانيەتى عێراق، پاڵەوانى يەكەمى سەر ئاستى عێراقیش دەچێتە ناو پيشبركێي پاڵەوانيەتى ئاسيا و نێودەوەڵەتى بۆ لەشجوانى، بەمەش ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بووە یەکێک لە پاڵەوانەکانى لەشجوانى عێراق.