فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەرە بە ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت بە زیرەکی دەستکرد دەدات
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارا لە بوارى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى بوارى ئەندازیارى تەکنەلۆژیا دەدەن، بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازێکى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك پەرە بە ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت بە زیرەکی دەستکرد بۆ کۆماپنیا و دامەزراوەکان دەدات.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٩/٢٠٢٤)، ڕەحیما کادح نورى فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازى و ئینفورماتیک، لە کەناڵی ئاسمانى دیجلە میواندارى کرا و، تیدیا گفتوگۆى لەبارەى پرۆژەیەکەیى و چۆنیەتی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە دامەزراوەکان، کۆمپانیا گەورەکان و، نەخۆشخانەکان کرد، لەهەمان کاتدا ئاماژەى بە چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنى زیرەکی دەستکرد بۆ کارکردنی ڕۆژانە لە بواری خوێندن و پزیشکی و کاری جیاکانى کۆمپانیا و دامەزراوەکان.
لە کۆتایشدا ڕونیکردەوە، ئەپڵیکەیشنەکە خزمەتى بەرچاو بە هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە لە دامودەزگاکان و بواری پزیشکی کاردەکەن، هەروەها بە بەردەوامی یارمەتی نەخۆش دەدات.