فێرخوازێکى زانکۆی جيهان-هەولێر بەشدارى لە خولێکى وەرزشى لە بەغداد دەکات
لە شاری بەغداد و لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق خولی رێکخەرانی راگەیاندن بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچوو، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى تێدا کرد.
لەو خولەدا، کە بۆ ماوەى دوو رۆژی بەردەوام بوو، (حسێن محەمەد حسێن) فێرخوازى قۆناغى دووەمی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە مەراسیمى کردنەوەى خولەکەدا چەند وتەیەک بەو بۆنەیەوە پێشکەشکران، لەو بارەیەوە ئەمینداری گشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، ووتەی بەخێرهاتنیان پێشکەش کرد و ئامانج و پلانی خولەکەی خستەروو، هەروەها سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان باسی لە گرنگی پەیوەندی بەڕێوەبەری یاری و رێکخەری راگەیاندن کرد، بەرپرسی بەشی میدیاش لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رێکار و رێنماییە تایبەتەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بۆ وەرزی نوێ روونکردەوە.
لایەنێکى دیکەى بەڕێوەچوونى خولەکە تەرخانکرا بۆ باسیکردنى لایەنە جیاکانى خولەکە، بۆ ئەوەش ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بەرێوەبەری یارییە نێودەوڵەتییەکان باسی لە پەیوەندی نێوان بەرێوەبەری یاریی و رێکخەری راگەیاندن بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد، لە کۆتاییش تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی وەرگرتنی زانییاریەکان کرا و، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربوان دابەش کرا.