فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتیەکى فوتساڵ دەکات
(سیما دارا) کە فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتیەکى فوتساڵ کرد، کە بەناوى پارێزگارى خوالێخۆشبوو (فرەسەت سۆفی) لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتیەکەدا، کە لەلایەن لقى هەولێرى فیدراسیۆنی عێراقی بۆ تۆپی پێی ڕێکخرابوو، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١/٢٠٢٤) یارى کۆتایی لە یانەى ئافرەتانى هەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا یانەی کچانی هەولێر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و نازناوی پاڵەوانێتییەکەى بردەوە، لەو یاریەدا، کە یاریزانانى یانەى هەولێر توانیان بە تۆمارکردنى چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی چییان بردەوە.
(سیما دارا) لەگەڵ ئەوەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرە، هاوکات یاریزانی تیپی یانەی کچانى هەولێرە و، گۆڵپارێزێکی نایابە و، بەشداریی چەندین پاڵەوانێتیی لەسەر ئاستی هەرێمى کوردستان کردوە و، ساڵی ڕابردوو نازناوی باشترین گۆڵپارێزی تۆپی پێی کچانى بەدەستهێنا.