فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە جامی باڵیۆزی کۆریا بۆ تایکواندۆ دەکات
بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تایکواندۆی عێراقى، لە ڕۆژانى (٣ تا ٥/١١/٢٠٢٢) لە یاریگەى داخراوى گەل لە شارى بەغداد پاڵەوانیەتى جامی باڵیۆزی کۆریا بۆ تایکواندۆ بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانیەتیەدا، بەسەرپەرشتى ڕاهێنەر (هەژار وەهاب حەمید) فێرخوازرى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەى و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک لە کوڕان، کچان، گەنجان، نمایشێکیان پێشکەش کرد. پاڵەوانێتییەکە بەبەشدارى ٨٩ یانە و، زیاتر لە (٦٠٠) یاریزان لە سەرجەم بەشەکان و لە سەرتاسەری عێراقەوە بەڕێوەچوو.
لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێر (هەژار وەهاب حەمید) فێرخوازرى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەى و زانستە وەرزشیەکان خوێندکار (هاجەر وەهاب حەمید) و، ڕاهێنەری یانەی وەرزشی هندرین لە شاری هەولێر بە چوار کچ و چوار کوڕ بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد، لە بەشی کچان توانى دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای زیوی بەدەست بهێنن.