فێرخوازێکی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ سوپاس و ڕێزلێنانى پێشکەش دەکرێ
لەبەردەوامی کار و چاڵاکیە جۆر بەجۆرەکانی، فێرخوازێکی بەشی پەرستیاری تەندروستی کۆمەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و ڕێزلێنانى پێشکەش دەکرێ.
ڕۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی (٢٨/١١/٢٠٢٣) لەبەرامبەر پێشکەشکردنى زنجیرەیەک چالاکى لەبارەى فیراگوزارى سەرەتایی بە فێرخوازانى پەیمانگەکەیان؛ ڕاگرایەتى پەیمانگەى تەکنیکى ئایندەى تایبەت لە مەراسیمێکدا سوپاس و ڕێزلێنانى پێشکەش بە خەڵات على فێرخوازی قۆناغى سێیەمی بەشی پەرستیاری تەندروستی کۆمەڵە لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى بڕوانامەى ڕێزلێنان و سوپاس؛ پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەمین فەرەج ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى ئایندەى تایبەت دەستخۆشى لە کار و چالاکیەکانى خەڵات عومەر کرد و هیواى خواست لەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام بێت بۆ هۆشیارکردنەوەى فێرخوازان بەتایبەت و چین و توێژەکانى کۆمەڵگە بەگشتى. لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا؛ ئافتاو نەصرالدین لێپرسراوی ئەکادیمیای سکۆلارێتی سوپاس و پێزانى ئەکادیمیەکەى پێشکەش بە خەڵات عومەر کرد.
لە ماوەى ڕابردودا؛ خەڵات عومەر زنجیرەیەک چالاکى تایبەت بە فریاگوزارى سەرەتایی پێشکەش بە فێرخوازانى پەیمانگەى ئایندەى تایبەت کرد و، تیایدا بە وردى شێوازەکانى فریاگوزارى سەرەتایی و هەنگاوەکانى چارەسەرى سەرەتایی بۆ فێرخوازان باسکرد.