
فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەشداری لە چالاکی نێودەوڵەتی تایبەت بە خوێندنى ماستەر دەکات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 22, 2026
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 20ی تشرینی دووەمی 2026، (مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی تەواوی خوێندن لە زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) ڕویان لەو وڵاتە کردوە، بەشداریی لە چالاکی نێودەوڵەتی بەناونیشانى (Access Masters) کرد، کە لە سەنتەری گۆڵدن توولیپ لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوە چوو.
لەم چالاکییە نێودەوڵەتییەدا کە (مینا حوسێن کەریم) و، ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و، کەسانی پیشەگەری دانیشتووی وارشۆ لە وڵاتانی جیاوازەوە وەک وڵاتانی ئەفریقا، باشووری ئەفریقا، ئۆکرانیا و، پۆڵەندا تێیدا بەشدار بوون، ڕێنمایی و، بەرچاوڕوونی دەربارەی چۆنیەتییپێشکەشکردن بۆ بەرنامەکانی خوێندنی ماستەر و، گەڕان بەدوای دەرفەتە ئەکادیمییەکان لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و، دوبەی پێشکەش بە شەداربوان کرا.
چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستبووە سەر بڕوانامەی ماستەر و، دەرفەتەکانی ماستەری بەڕێوەبردنی کار (MBA) لە بوارەکانی وەک کارگێڕی، بازرگانی، دارایی و، ژیریی دەستکرد، هەروەها چەندین زانکۆ دەرفەتی زەمالەی خوێندنیان خستە ڕوو بە ڕێژەى جیاواز خستبووە ڕوو.
ئاشنابوون بە بەرنامە ئەکادیمییەکانی زانکۆ و، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان:
لە میانەی بەشداریکردنیدا، (مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشنای بەرنامەکانی ماستەر و، مەرجەکانی وەرگرتن بوو، کە لەلایەن چەندین زانکۆ و، قوتابخانەی بازرگانی جیهانییەوە لە وڵاتانى ئەوروپی لە ئەڵمانیا، سویسرا و، لە ئەمریکا، بەریتانیا و دوبەی و، لە ئیسپانیا خرابوونە ڕوو.
بەدواداچوون بۆ بەرنامەی تایبەت بە زانستە پزیشکییە زیندەیییەکان و کارگێڕی:
هەر لە چوارچێوەی بەشداریکردن و، گەڕان بەدوای دەرفەتە ئەکادیمییە پەیوەندیدارەکان بە پسپۆڕییەکەیەوە، فێرخواز مینا حوسێن کەریم زانیاریی وردی دەربارەی بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی دەرمانسازی و بایۆتەکنەلۆژیا (Master’s Degree in Pharma and ) لە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا وەرگرت، کە تاکە بەرنامەی پێشکەشکراو بوو لە چالاکییەکەدا کە هەردوو بواری بایۆمیدیکاڵ و، کارگێڕی پێکەوە دەبەستێتەوە و، کۆمەڵێک بابەتی پسپۆڕیی پزیشکی و کارگێڕی وەک زنجیرەی بەهای چاودێریی تەندروستی، دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان، داینامیکی پیشەسازی و کارپێکردن لە زانستەکانی ژیاندا، نرخدانان و، پسپۆڕیی پیشەیی لە بواری دەرمانسازیدا لەخۆ دەگرێت.



