له‌زانكۆی جیهان هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی مه‌زنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه‌یه
رۆژی سێشه‌ممه2016/5/17 سه‌رۆكی زانكۆی جیهان د. فۆاد مولود شریف له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له باڵاخانه‌ی سهرۆكایاتی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر
پێشوازی له نووسه‌رو رۆژنامه نووس جه‌مال خه‌زنه‌دار كرد . دوای گفتوگۆ و باسكردین له‌بارودۆخی رۆشنبیری وجاپ وچاپه‌مه‌نی و فه‌رهه‌نگی كوردی و باری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و یادكردنه‌وه‌ی 118مین ساڵه‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان ) ی به‌درخانیان ، باس له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی مه‌زنی رۆشنبیری فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرا.