لە بەشى یاسا دادگایەکى گریمانەیی تایبەت بەڕێکارەکانى داداگاییکردن بەڕێوەچوو
بۆ ڕاهێنان و فێرکردنى فێرخوازانى بەشەکە بەژیانى پراکتیکى و چۆنیەتى کارکردن لە دادگاکان، سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە كۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان – زانكۆی جیهان- هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (29/09/2022) دادگای گریمانەیی لە هۆڵی دادگای گریمانەیی بەڕێوەبرد.
لەو دادگا گریمانەیدا، بە سەرپەرشتی مامۆستا (لیلی عیسی ابوالقاسم) بەڕێوەچوو تایبەت بوو بە ڕێوشوێن و ڕێكارەكانی دادگاییكردن و بڕیارەكانی دادگا، لەوانەش بواری مافەكانی مرۆڤ، كە لەلایەن دادگای ئەوروپی بۆ مافەكانی مرۆڤ دەرچوون.
لە دادگا گریمانەیەکەدا، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بەشداریان تێدا کرد، وەک ئەندامانى دادگاكە بەشداربوان ڕاهێنانیان لەسەر دەقەكان و چۆنیەتی هەڵسوكەوتیان و كارەكانیان ئەنجامدا.
زانکۆى جیهان-هەولێر هەمیشە جەخت لەسەر پراکتیزەکردنى وانەکان دەکات تا لە داهاتوویاندا بتوانن لە بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لە چۆنیەتی دادگایی نێودەوڵەتی و بەهێزكردن و پاڵپشتی سەروەری یاسا و ڕێزگرتنی مافەكانی مرۆڤ بکەن.