لە بەشی کارگێڕی کار پیشانگەیەکی هونەری فێرخوازێک کرایەوە
لە ڕۆژانى چوارشەممە و پێنچ شەممە ڕێکەوتى (28-29/9/2022) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هاندان و دەرخستنى توانا و لێهاتوویی فێرخوازان لە بوارە جیاکانى دیکەى خوێندن پیشانگەیەکى هونەرى بۆ فێرخوازێک بەڕێوەبرد.
لە میانەى کردنەوەى پیشانگەیەکەدا، کە لەلایەن دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو، دەستخۆشى لە “مۆنا مەحمود” فێرخوازى قۆناغی چوارەم لە بەشی كارگێڕی كار کرد بۆ کێشانى تابلۆ هونەرییەکانى.
لەو پیشانگەیەدا، کە لە باڵەخانەی كۆلێژى زانستە کارگێڕی و داراییەکان نمایش کرابوو، لە ماوەى دوو ڕۆژى پیشانگەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشە زانستییە جیاوازەکان تابلۆکانیان بەسەرکردەوە و، دەستخۆشیان لەو فێرخوازەى بەشى کارگێڕى کار کرد.
لە پیشانگاکەدا چەندین تابلۆى شێوەکارى لەخۆگرتبوو کە سەرجەمیان گوزارشتیان لە میرات و ڕەسەنایەتی ڕابردوو دەکرد، جگە لە چەندین کاری دەستی دیکە، کە لەلایەن فێرخوازەکەوە دروستکرابوون.