لە سعودیە؛ گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە پێشبڕکێیەک دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سارا محمد حمید بەشدارى لە پێشبڕکێیەکى زانستى لە وڵاتى سعودیە دەکەن.
ئەو گروپەى فێرخوازان، کە لە کۆلێژى دەرمانسازى، بەشەکانى بایۆمیدیکاڵ و شیکارى کیمیاى پزیشکى پێکهاتوون، بەشدارییان لە پێشبڕکێی بەناوبانگی جامی شوڕشگێڕانی ژەهرزانیی عەرەبی کرد، کە لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ژەهری ناوچەیی لە دەمام ڕێکخراوە.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە لە (٢٠ تا ٢٣/٤/٢٠٢٤) بەردەوام دەبێت بیست زانکۆی بەناوبانگ بەشداری قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەیان کردووە، لە پێشبڕکێەکەدا تیشک دەخڕێتە سەر گرنگی توێژینەوە، بۆ ئەوەش فێرخوازان بەشدارییەکی پڕ لە جۆش و خرۆش دەکەن و، بە تامەزرۆییەوە توانای تێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەم بوارە تایبەتمەندەدا نیشان دەدەن.
ئەم پێشبڕکێە وەک سەکۆیەکە بۆ بەشداریکردنى گەنجان و فێرخوازان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توێژینەوەى زانستی و کاری تیمی، کە هەموو ئەمانە پێکهاتەی سەرەکین بۆ پیشەیەکی سەرکەوتوو لە بواری ژەهرزانییدا.