لە قوتابخانەی بنەڕەتی تێكەڵاوی پیررەش، فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان ژورێک لەسەر ئەرکى خۆیان دروست دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد سەردانی قوتابخانەی پیرڕەشیان لە شارى هەولێر كرد.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد عەبدولڵا بەڕێوەبەرى قوتابخانەى پیرڕەش پێشوازى و بەخێرهاتنیان لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەى هاوکارییەکانى فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر کرد، کە پێشکەشى قوتابخانەکەیان کردوە، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە سوپاسیكردن و، هیوای خواست زانكۆی جیهان- هەولێر و فێرخوازانی بەردەوامبن لە كارە خێرخوازییەكانینان و، هەمیشە دەستیان واڵابێت بۆ خزمەتی زیاتری ڕۆڵەكانی ووڵات لەكایەی زانستی و كەیەكانی تریشدا.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی پیرڕەش ابراهيم احمد ئاماژەی بەوەدا، كە قوتابخانەی پیرەش زیاتر لە ٨٠٠ قوتابی لە خۆ دەگرێت و، لە ساڵی ١٩٧٦ وە دروستكراوە، بەجۆرێك لە هەر پۆلێكدا زیاتر لە شەست قوتابی هەیە، مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە لە كابینەدا پشو و كاتییەكانینان بەسەردەبەن و كارەكانیان ڕای دەكەن. بۆیە هیوای خواست كە ئاوڕی زیاتر لە قوتابخانەكەیان بدرێتەوە، ئەگەر بە پرۆژەی خێرخوازیش بێت بتوانن چەند ژوورێكی تر بۆ قوتابخانەكە زیاد بكەن.