لە ڕۆژى جیهانى ئۆتیزیمدا، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیکى مرۆییان بەڕێوەبرد
بۆ بەرزڕاگرتنى ڕۆژى جیهانى ئۆتیزم، بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى مرۆییان لە پارکى سامی عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لەگەڵ سەنتەری ئۆتیزمی ئوردن-هەولێر چالاکیەکى مرۆییان لەگەڵ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بەڕێوەبرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان ژینگەیەکی پەروەردەکردنیان بۆ منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم ئەنجامدا و، بەهۆیەوە ڕاهێنانی چارەسەرییان بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامدا.
چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى منداڵانى ئۆتیزم، کە بەهۆیەوە توانیان ژینگەیەکى گونجاو بۆ منداڵانى سەنتەری ئۆتیزمی ئوردن-هەولێر بڕخسێنن.