لە ڕۆژى جیهانى مامۆستایاندا، فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ڕێز لە مامۆستاکانیان دەنێن
لە رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى 5 ئۆکتۆبەری 2022، رۆژی جیهانی مامۆستایان، فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکیەکیان بەو بۆنەیەوە بۆ مامۆستایانى بەشەکەیان ڕێکخست.
لە چالاکیەکەدا، کە بە ئامادەبوونی دکتۆر سیروان ئەمین زادە، سەرۆکی بەشی وەرگێڕان و مامۆستایان بەڕێوەچوو، فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەشی مامۆستاکانیان کرد و بەگرنگیەوە لە پێگەى مامۆستایانیان ڕوانى، دواتریش فێرخوازان کورتە فیلمێکیان نمایش کرد، کە تایبەت بوو بە رۆژی جیهانی مامۆستایان، ئینجا چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداریان بەخشییە مامۆستاکانیان.
لە کۆتایى چالاکیەکەدا، دکتۆر سیروان ئەمین زادە، سەرۆکی بەشی وەرگێڕان لە وتەیەکى کورتدا باسى ڕۆژى جیهانى مامۆستایان و کار و خەباتی مامۆستایان کرد لە خزمەتکردن و پێگەیاندنى نەوەکانى دواڕۆژ، وتیشى زانکۆی جیهان-هەولێر بە بەردەوامی رێز و پێزانینی خۆی پێشکەشی مامۆستایانی ماندونەناس و فێرخوازانى چالاک دەکات، لەگەڵ ئەو کەسانەی خزمەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستی کۆمەڵگە دەکەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکى بەشى وەرگێڕان سوپاسى فێرخوازانى کرد بۆ ڕێکخستنى ئەو چالاکیە و ڕێزگرتن لە مامۆستاکانیان.