
فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان چالاکیەکى فێرکارى لەبارەى کارامەیییەکانی پەیوەندیکردن لە قوتابخانەی باڵای تایبەت پێشکەش دەکەن
- Categories بەشی وەرگێڕان
- Date تشرینی یەکەم 22, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 20/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر زینە مەحمود ئەمین زنجیرەیەک پێشبڕکێی پەیوەندیکردن بە زمانی ئینگلیزییان (English Communication Competitions) لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یازدەیەمی قوتابخانەی باڵای تایبەت ئەنجام دا.
ڕوونکردنەوەی قۆناغەکانی پێشبڕکێ
لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن سازان عەبدولقادر دەروێش، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پێش دەستپێکردنی ڕکابەرییەکان، مامۆستای سەرپەرشتیار میکانزمەکانى بەشداری و پێوەرەکانی دیاریکردنی براوەکانی ڕوون کردەوە. پاشان باسى لە بابەتەکانى وەرگێڕان، پیشەکانی داهاتوو (Future Careers)، تەندروستی، گەشتوگوزار و، ژیانی فێرخوازیی کرد.
بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی پێشبڕکێ
لە قۆناغی یەکەمدا، قوتابیان بە شێوەی تاکەکەسی لەنێوان فێرخوازێکی زانکۆ و قوتابییەکی قوتابخانە دانران. لە قۆناغی دووەمدا بە شێوەی دووکەسی بۆ دیالۆگ لەسەر بابەتە دیاریکراوەکان بەڕێوەچوو. لە قۆناغی سێیەمیشدا، پێشبڕکێکان بوونە گرووپی بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە بە شێوەیەکی هاوبەش.
ئەنجامی چالاکییەکە
چالاکییەکە بە خستنەڕووی ئەنجامەکان و بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوون لە ئاخافتنی ئینگلیزیدا کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، مامۆستای یاریدەدەر زینە مەحمود ئەمین و، فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سازان عەبدولقادر دەروێش، بەڕێوەبەری قوتابخانەی باڵای تایبەت کرد.



