
فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان بە سەردانێکى مەیدانى زانستیی کەناڵی ئاسمانیی فەللوجە بەسەردەکەنەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ کەناڵی ئاسمانیی فەللوجە (Al Fallujah TV) بە سەرپەرشتیی پمامۆستاى یاریدەدەر عماد الدين ماجد محمد و، بە بەشداری فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو.
بەسەرکردنەوەی بەشە هونەرییەکان: لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن بلال أحمد، بەرپرسی پەخشی کەناڵەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە ڕێگەی سەردانێکى مەیدانیەوە فێرخوازان ئاشناى، قۆناغەکانی ئامادەکردن و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندن و هەواڵەکان بوون، سەرباری ئامێرە تەکنیکییەکان و شێوازی هەماهەنگیی نێوان بەشە جیاوازەکانی کەناڵەکە.
بەشەکانی مۆنتاژ و وردبینیی زمانی: لە درێژەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشەکانی مۆنتاژ و وردبینیی زمانییان (Proofreading Department) بەسەرکردەوە و، بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنای پرۆسەکانی دارشتنەوەی دەقەکان، دیاریکردنی زاراوە بەکارهاتووەکان و، پاراستنی ڕاستیی زمانی پێش پەخشکردن بوون. سەرباری ئەوەش، گفتوگۆیەکی ئاڵوگۆڕی پرسیار لەنێوان فێرخوازان و کادیرانی کەناڵەکە بەڕێوەچوو دەربارەی پەیوەندیی وەرگێڕان بە کاری ڕاگەیاندنەوە.
بەسەرکردنەوەی ستۆدیۆکانی پەخش: سەردانە مەیدانییەکە بە بەسەرکردنەوەی ستۆدیۆکانی یەکەم و دووەمی پەخشی ڕاستەوخۆ و ئامرازە هونەرییەکان کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، مامۆستای یاریدەدەر عماد الدين ماجد محمد و فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کارگێڕی و کادیرانی کەناڵی ئاسمانیی فەللوجە کرد بۆ پێشوازی و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە.



