لە ڕۆژى جیهانى کرێکاریدا؛ بەشى یاسا چالاکیەک بۆ کارمەندانى ژینگە پارێزى زانکۆ ڕێکخست
بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى کرێکاراندا، سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى بۆ کارمەندانى ژینگەپارێزى زانکۆ بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر عومەر زوبێر ظاهر سەرۆکى بەشى یاسا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (2/5/2024) بەڕێوەچو، سەرۆکى بەشى یاسا بە گرنگیەوە باسى لە ڕۆڵى کارمەندانى ژینگەپارێزى کرد بەتایبەت لە ڕەخساندنى ژینگەیەکى پاک و تەندروست بۆ فێرخوازان.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، لەلایەن مامۆستایانى ئامادەبوو دیارى بەسەر کارمەندانى ژینگەپارێزى زانکۆ دابەش کرا و، ئەو ڕۆژەیان لێ پیرۆز کردن.