فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن وەک خۆبەش کارروبارى ڕاگەیاندنى هەفتەی گشتگیری دارایی لە بەغداد بەڕێوەدەبەن
فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەشێوەى خۆبەخشانە بەشداریان لە کاروبارەکانى ڕاگەیاندنى هەفتەی گشتگیری دارایی لە بەغداد کرد، کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە لە ڕێکەوتى (٢٧ی نیسان تا ٢ی ئایاری ٢٠٢٤) ڕێکخرابوو، چالاکیەکە تایبەت بوو بە هاندانی پاشەکەوتکردن و بڵاوکردنەوەی کەلتوری بانکی لە نێو تاکەکانى کۆمەڵگەدا.
لەو چوارچێوەیەدا؛ هەریەک لە (لاوین نەجات عەلی و غازی فەیسەڵ عەبدولهادی)، فێرخوازانى قۆناغی دووەم، ڤیدیۆیەکی هۆشیارییان لە بارەى گرنگی بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دروستکرد و، گرنگی ئەژمێری بانکی بۆ پاشەکەوتکردن و قەرزی بانکی ڕونکردەوە. ئەو دوو فێرخوازە بەشێوەیەکى خۆبەخشانە ئەم ڤیدیۆیەیان دروست کردبوو بەئامانجى بەشداریکردن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا، ڤیدیۆکە بووە جێى سەرسامییەکی زۆری ئامادەبوانى چالاکیەکە.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانیان و ئامادەبوونیان لە بۆنەکاندا، قەڵغانێکی پێزانین پێشکەش بە هەریەک لە (لاوین نەجات عەلی و غازی فەیسەڵ عەبدولهادی) کرا و دەستخۆشیان لێکرا.