لە ڕیزبەندى نێودەوڵەتى بۆ ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان؛ زانکۆى جیهان-هەولێر یەکەمى سەر زانکۆ تایبەتەکان و دووەمى هەموو زانکۆکانى هەرێمى کوردستانە
لە ڕێزبەندی نێودەوڵەتی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (University Ranking by Academy Performance)، کە بە (URAP) ناسراوە زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە، هەروەک لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش لە پلەى دووەمدا هاتووە، هاوکات هەر لەو ڕیزبەندییەدا زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ تایبەتى و حکومیەکانى عێراقیشدا گەیشتۆتە پلەى شەشەم.
ئەو ڕیزبەندییە کە تایبەتە بە ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان و، تێدا زانیارى لەبارەى (3000) زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا کۆکراوەتەوە و، لەسەر بنەماى (٦) پێوەرى ئەکادیمى نمرەى گشتى هەر زانکۆیەک دەکراوە و، بۆ ساڵى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕیزبەندییان بۆ کراوە، لەسەر ئاستى عێراق (١٤) زانکۆ ناویان تۆمارکراوە.
ڕێزبەندی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (URAP) ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە، لە ساڵى (٢٠٠٩) لە پەیمانگەی زانیاری لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە. ئەندامانی تیمی (URAP) توێژەرن لە (METU) ، کە خۆبەخشانە وەک خزمەتگوزارییەکی گشتی بەشداری لە تاقیگەی توێژینەوەی (URAP) دەکەن. ئامانجی سەرەکی (URAP) بریتییە لە پەرەپێدانی سیستمێکی ڕیزبەندی بۆ زانکۆ جیهانییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئەدای ئەکادیمی کە ڕەنگدانەوەی کوالیتی و چەندایەتی بڵاوکراوە زانستییەکانیان بێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەم ئامانجە، (URAP) لە ساڵى (٢٠١٠)ەوە ساڵانە ڕیزبەندی جیهانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بڵاودەکاتەوە.
بۆ بەدەستهێنانى زانیارى زیاتر لەبارەى پێوەرە ئەکادیمیەکان و چۆنیەتى ڕیزبەندکردنى زانکۆ و پەیمانگەکانى خوێندنى باڵا دەتوانن لەم خشتەیە بڕوانن و، کلیک لەو بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
For more information about the 2023-2024 ranking, visit the following page:
https://urapcenter.org/Rankings/2023-2024/World_Ranking_2023-2024
For more information about the Methodology, visit the following page: