مامۆستایەکی بەشی کۆمپیوتەر وەکوو سەرنووسەری گۆڤارێکی زانستی دیاری کرا
دکتۆر محمد اویز احمد، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وەکوو یەکێک لە سەرنووسەرانی گۆڤاری “Advance Science, Engineering and Medicine” دیاری کرا. دوکتۆر محمد لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری ئاماژەپێکراو بە ناونیشانی”مەتێریاڵە زیرەکەکان لە پیشەسازی ئەلکترۆنی”کاری سەرنووسەری پێ سپێردراوە.
ئەم ژمارە، تایبەتە بە داهاتووی مەتێریاڵە زیرەکەکان لە پیشەسازی ئەلکترۆنیکە کارەکانی ئێستا لەم بوارە، پرسیارەکان و دەرئەنجامەکانی لە خۆ دەگرێتەوە.