هه‌ردوو زانكۆى جیهان و شەهید بەهەشتی ـ تاران په‌یوه‌ندى زانستى ده‌به‌ستن
له‌درێژه‌ى به‌ستنى په‌یوه‌ندى زانستى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زانكۆكانى وڵاتانى دونیا ، رۆژى پێنجشه‌مه 3-3-2016 شاندێكى زانكۆى شه‌هید به‌هه‌شتى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا . شاندى مێوان كهلهبهرێزان دكتۆر محمد ره‌زا قه‌ڵه‌م بڕان به‌رپرسى به‌شى په‌یوه‌ندیه‌كانى زانكۆى شه‌هید به‌هه‌شتى و دكتۆر رائد فه‌رید زاده به‌پرسى چاپ و پرێس و مامۆستاى ئه‌ده‌بیاتى ئێرانى پێكهاتبوون سه‌رسامى خۆیان به‌شارى هه‌ولێر وئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه ده‌ربڕى و خۆشحاڵى خۆشیان بۆ زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر به‌و جۆره ده‌ربڕى و گوتیان ( خۆشحاڵین له‌نزیكه‌وه ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ زانكۆى جیهان په‌یدا ده‌كه‌ین و هاتووین بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى له‌گه‌ڵ زانكۆى جیهان ) . پاشان شاندى مێوان به‌گه‌رمى له چۆنیه‌تى به‌ستنى په‌یوه‌ندى زانستى نێوان هه‌ردوو زانكۆ دوان و باسى كردنه‌وه‌ى خولى هاوبه‌شیان بۆ قوتابیانى ههردوولاكرد . دواتر له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر كورته‌یه‌ك له‌مێژووى دامه‌زراندنى زانكۆى جیهان و كهمپینهكانى بۆ شاندى میوان خسته‌ڕوو ، ئاماده‌یى زانكۆى جیهان ـ یشى بۆ هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى ده‌ربڕى و له‌پێناو كرانه‌وه‌ى زیاترى زانكۆى جیهان به‌ڕووى زانكۆى وڵاتانى دونیا له‌وانیشه‌وه زانكۆى شه‌هید به‌هه‌شتى و زانكۆكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى دراوسێ . و له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان هه‌ولێر سیسته‌مى خوێندن و چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى قوتابیان به گوێره‌ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ شاندى مێوان روونكرایه‌وه و ئاڵوگۆڕى دیارى نێوان هه‌ردوو زانكۆش له لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر و دكتۆر محمه‌د ره‌زا قه‌ڵه‌م بڕان به‌رێوه‌چوو . لهدیدارهدا دكتۆر محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود سه‌رۆكى به‌شى راگه‌یاندنى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر و نامق هه‌ورامى وه‌رگێر و به‌رپرسى په‌یوه‌ندیی رۆشنبیرى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئاماده‌بوون و دواى دیداره‌كه‌ش شاندى میوان لهگهڕانێك دا هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانى زانكۆ و گه‌له‌رى زانكۆ و دیوه‌خانى كورده‌وارى یان به‌سه‌ركرده‌وه .