يارى دۆستانە لە نێوان بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچێت
بۆ ئاشنابوونى زیاتر بەیەکتر و، سوود وەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی یەکتر بەتایبەت لە بوارى وەرزش، ژمارەیەک یارى تۆپى پێ دۆستانە لە نێوان بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە یاریگەى کراوەى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢١) یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن و, بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان- هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بە پێنچ گوڵ بەرامبەر تۆمارنەکردنى هێچ گۆڵێک بەسەر بەشى ڕاگەیاندن سەرکەوتن، یارییەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى هەردوو بەش و، هیوایان خواست ئەم جۆرە یاریانە بەردەوامى هەبێ.