
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکانى عێراق کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 14, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 12/11/2026، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، مامۆستای یاریدەدەر عومەر عادل محەممەد عەلی سەرۆکی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنی تیشکی، پێشوازیی لە دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان کرد.
بەهێزکردنی هەماهەنگیی زانستی و، پیشەیی:
لە میانەی دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام لە نێوان زانکۆکان و، سەندیکا پیشەیییەکاندا کردەوە و، ئامادەییی هەمیشەییی زانکۆی جیهان-هەولێری نیشان دا بۆ پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی سەندیکا و، پێگەیاندنی کادیرانی تەندروستیی لێهاتوو، بەجۆرێک وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە بن.
لای خۆیەوە دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان پشتیوانی تەواوی سەندیکاکەی بۆ سەرجەم دەرچووانى زانکۆى جیهان-هەولێر دووپات کردەوە و، جەختی لەسەر پەرۆشییان کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و، هاوکاریکردنیان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار و، نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەمیان لە پارێزگاکانی خۆیاندا کردەوە.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێگەکانی پەرەپێدانی بەشە تەندروستییەکانی زانکۆ و، بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و، سەندیکا پیشەیییەکان کرایەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە ڕەوتی زانستی و، پیشەییی فێرخوازان و، دەرچووان بکات.
بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە سەرۆکی زانکۆ:
لە کۆتاییی دیدارەکەدا و، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تیشکەوە، دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان بڕوانامەی سوپاس و، پێزانینی پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیاری زانکۆی جیهان-هەولێر لە پشتیوانیکردنی خوێندنی باڵا، خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و، ئامادەکردنی کادیرانی زانستیی پێشکەوتوو لە عێراق و، هەرێمی کوردستاندا.
ئەنجامی دیدارەکە:
لە کۆتاییدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی دکتۆر حەیدەر خەنجەر جەبر ئەلکینانی سەرۆکی لقى کەرکوکى سەندیکای کارمەندانی پیشە تەندروستیەکان و، ڕێکخەرانی سەردانەکەی کرد لە بەرامبەر ئەم دەستپێشخەرییە و، هەماهەنگییەکانیان بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و، پێگەیاندنی دەرچووان.



