پرۆگرامى خوێندنى بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) دەبێتە جێی سەرەنجى مامۆستایانى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵندا
ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) لە پاڵ چالاکیە زانستیەکانیدا؛ لە پەیوەندى بەردەوامدایە بۆ فروانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستیەکانى بەشەکەى.
بۆ ئەو مەبەستە ڕؤژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٣) لەگەڵ لەگەڵ پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ( Arkadiusz Szpicer) مامۆستا لە بەشی تەکنیک و پەرەپێدانی خۆراکى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان Warsaw University of Life Sciences)) کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا؛ گفتوگۆیان لەبارەى پرۆگرامی هاوبەش لە بوارى نیوتریشن و دایەتێتیکس کرا، بۆ ئەوەش دکتۆر ( Arkadiusz Szpicer) پرۆگرامەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر بەرز نرخاند لە بوارى زانستى و بەپرۆگرامى مۆدێرن وەسفى کرد. دواتر گفتوگۆیان لەبارەى تاقیگە و پشکنینی تاقیگە و ئەو ئامێرانە کرد، کە بە بەردەوامی پێویستن بۆ پشکنینی تایبەتی خۆراک بەکار بێن، بۆ ئەوەش نموونەى بە چەند ئامێرێکى گرنگ هێنایەوە.
لەلایەکى دیکەوە، ئەو فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) بەشداری لە تاقیگەی ماددە هەستیارەکانی خۆراک کرد، کە تایبەت بوو بە بنەمای تاقیکردنەوەی ELISA و PCR. بۆ ئەوەش ئەحمەد جەبار حەسەن تاقیکردنەوەى لەبارەى سوود و زیانەکانی هەردوو تاقیکردنەوەکە کرد و، ئەنجامەکەى پێشکەش بە مامۆستاى بابەت کرد.