پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس دهرفهتێكی زێرین پێشکەش بەستافى زانستى و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا، زانکۆکەمان دهرفهتێكی زێرینى پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) یەکێتی ئەوروپا ڕادەگەێنێت، کە پێشکەش ستافى زانستى و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کردوە.
زانکۆى جیهان-هەولێر تاکە زانکۆى تایبەت و پێشەنگ لە هەرێمى کوردستان، کە بە تەواوی لە کۆمسیۆنی ئەوروپا تۆمارکراوە و ژمارەی ناسنامەی هەیە و بریتیە لە (PIC) = 907654415، ئەم تۆمارکردنە ڕێگە بە زانکۆى جیهان-هەولێر دەدات بۆ پێشکەشکردن و بەدەستهێنانى ئەو گرانتانە کە وەک لە چوارچێوەى پڕۆژە زانستیەکانى یەکێتی ئەوروپا دەکرێ، لەناویاندا زانکۆکانی وڵاتانی هاوبەش و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەوانە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا، زانکۆی ئۆندۆکوز (Ondokuz Mayis University) و زانکۆى ماردین (University Mardin) لە تورکیا.
بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2021-2022) زانکۆی جیهان-هەولێر گشت مامۆستایان و ستاف و خوێندکارانی زانکۆ ئاگادار دەکات، کە ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن بۆ ماوەی سێ بۆ پێنچ مانگ لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان ڕادەگەێنێت، هاوکات دەرفەتێکی ڕاهێنان بۆ ماوەى (٧) ڕۆژ بۆ مامۆستایان و ستافى زانستى لەهەمان زانکۆ لە پۆلاندا ڕادەگەێنێت.
تا ئێستا بەشێک لە مامۆستایان و ستافى زانستى و فێرخوازان لە کۆلێژەکانى زانکۆی جیهان- هەولێر بەتایبەت لە کۆلێژەکانى تەکنیکى پزیشکى، زانست و ئەندازیاری داواکاریان پێشکەشکردوە بۆ بەدەستهێنانى کورسییەکانی ئیراسموس پڵەس. ئەنجامی کۆتایی لە ئایندەیەکى نزیکدا ڕادەگەیەنرێت ، بەشێوەیەک هەلسەنگاندن بۆ داواکارى پێشکەشکاران دەکرێ، ئەوەش لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک، کە لە لایەن ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا دانراوە، واش بڕیارە براوەکان لە سەرەتای مانگی دووەمی ئەمساڵ لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆلندا دەست بەخول و ڕاهێنان و خوێندنى وانەکانیان بکەن.
ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) پرۆگرامێکی یەکێتی ئەوروپایە کە مانای پلانی چالاکی کۆمەڵگەی ئەوروپایە بۆ جووڵانەوە و ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ستافى زانستى زانکۆ دێ. پڕۆگرامەکە لە ساڵی (1987) بۆ بوارى پەروەردە و ڕاهێنان دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە بونیاتنانی توانای دامەزراوەکانی خوێندنی باڵایە لە جیهاند.
بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی ههیه، بهتایبهت ئهو وڵاتانهی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.