
په‌رله‌مانی كوردستان راوێژ به مامۆستایانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر (خه‌لیل ئیسماعیل)، مامۆستا له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی ودیپلۆماسییه‌كان، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان راوێژ به پڕۆپیسۆری ناوبراو ده‌كات به ئامانجی دیاریكردنی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی 15/1/2020 له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌و كتێبه‌ش كرا كه لیژنه‌ی نێوبراو پڕۆفیسۆر (د.خه‌لیل ئیسماعیل) یان ته‌كلیف كردبوو بۆ ئاماده‌كردنی له‌ژێر ناونیشانی (المناگق المتنازع علیها بین حقائق التأریخ وتاواقع الجغرافی)، كه نووسه‌ر به‌پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و جوگرافی سه‌رقاڵی نووسینیه‌تی و تیچیدا به روونی كوردوستانیهتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌لمێنێ