پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەختیار تاڵەبانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر باسى لە (ئەستێربوون لە زانکۆ) کرد
سەرۆکایەتى بەشی زانستە بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سمینارێکى بەناونیشانی (ئەستێرەبوون لە زانکۆ) بۆ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەختیار تاڵەبانى ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (7ی شوباتی 2024)، بەئامادەبونى دکتۆر عەلی محمد حسێن سەرۆکی بەشی بایۆمیدیکاڵ و مامۆستایان و، ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز لەسەرجەم بەشە زانستیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر و، میوانان بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەختیار تاڵەبانى وتارەکەى بە پێشکەشکردنى کۆمەڵێک ئامۆژگارى بە فێرخوازان دەستپێکرد، بۆ ئەوەش ووتى: فێرخوازان بۆ ئەوەى بتوانن بەسەر ئاستەنگیەکانى ژیان زاڵ بن و، لە زانکۆدا ببنە ئەستێرەیەکى دەروشاوە، گرنگە پەرە بە کارامەییە سەرەتاییەکانى پسپۆڕییەکەتان بدەن و، ڕێبازێکی چالاکانە بۆ فێربوون پەیڕەو بکەن، بۆ ئەوەش بەهێنانەوەى کۆمەڵێک نموونەى واقیعی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کەسایەتی و گەشەی ئەکادیمی باسەکەى دەوڵەمەندتر کرد.
لەو سمنیارەدا، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو، فێرخوازان پێشوازییەکى گەرمیان لە وتە و ئامۆژگارییە بە نرخەکانى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەختیار تاڵەبانى کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى ڕێکخستنەوەى کاروبارى ژیانى ڕۆژانەیان و داڕشتنى بەرنامە و پلانى کارکردن و، چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانى ڕۆژانە، بۆ ئەوەش بە خستنەڕووى کۆمەڵێک سەرەنج و پرسیار بەشداریان لە دەوڵەمەندکردنى ناوەڕۆکى سمینارەکەدا کرد.
لە کۆتایی سمینارەکەدا، دکتۆر عەلی محمد حسێن سەرۆکی بەشی بایۆمیدیکاڵ بڕوانامەی ڕێزلێنان پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆیى پێشکەش بە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بەختیار تاڵەبانى کرد.