پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ باس لە گرنگى کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى بۆ دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین دەکات Categories ههواڵ و چالاكیهكان Date ئایار 9, 2022 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا باس لە گرنگى بەستن و بەشداریکردنى زانکۆکانى جیهان لە کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین کرد. سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ کەناڵى کوردستان٢٤ ڕایگەیاند: بەستنى کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین لە دوو ڕوەوە گرنگیەکى زۆرى هەیە، یەکەمیان بەستنى ئەو کرنفرانسە دەرفەتێکە بۆ ئێمە تا بتوانین زانکۆکانمان ئاشناى وڵاتان بکەین، ڕونى بکەینەوە کە ئاست و سیستمى خوێندن لە زانکۆکانمان چۆنە و، بە چ ستانداردێک کاردەکەین، گرنگیى دوەمیشى ئەوەیە ئێمە بتوانین سوود لەو زانکۆ و دامەزراوە زانستى و توێژەرانە، کە بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا. پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ڕونیکردەوە، بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر زۆر گرنگ بوو بەشداری لەم جۆرە کۆنفرانسانە بکات، چونکە ئێمە وەک زانکۆى جیهان-هەولێر کار بۆ بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکەمان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوى باشمان ناوە، بۆ نمونە زانکۆکەمان وەک دامەزراوەیەک بەجیا و (١٢) بەشى زانستیشمان بەجیا متمانەى دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانى بەدەستهێناوە، ئەمڕۆش لێرەدا ئامانجى بەشداریکردتمان لەم کۆنفرانسە بۆ ئەوەیە بزانین ستانداردى ئەوروپى بۆ متمانەبەخشین چیە و چۆنە؟ چونکە کۆمەڵێک زانکۆى ئەڵمانى بەتایبەت و ئەوروپى بەشدارن، ئەوە جگە لە کۆمەڵێک زانکۆى عەرەبى، ئەوەش دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕى لایەنى زانستى و مەعریفى بەتایبەت لەلایەنى دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین. لە کۆتایى چاوپێکەوتنەکەیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئەم کۆنفرانسە بووە دەرفەتێک بۆ ئەوەى پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵێک زانکۆ و دامەزراوەى زانستى ببەستین تا بتوانین ستانداردە نوێیەکانى ئەوروپا لە بوارەکەدا لە زانکۆکانمان لە ساڵانى داهاتودا جێبەجێ بکەین، بۆ بینینى دەقى چاوپێکەوتنەکە کلیک (لــــــێرە) بکە. لە ڕۆژانى (٧ و ٨/٥/٢٠٢٢) کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین لە ئاڵمانیا بەبەشدارى کۆمەڵێک زانکۆ بەڕێوەچوو، شاندێکى زانکۆکانی جیهان، کە پێکهاتبون لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر زێرڤان عبدالمحسن ئەسعەد سەرۆکی زانکۆی جیهان-دهۆک و، دکتۆر دلێر حسین قادر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە زانکۆی جیهان-هەولێر وەک تاکە زانکۆى تایبەت بەشداریەکى کاراى کۆنفرانسەکەیان کرد. Share: University Press Previous post زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ زانکۆی هاشمی ئوردونى واژۆ دەکات ئایار 9, 2022 Next post فێرخوازانى بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس بەشدارى لە فیستیڤاڵی خۆراک دەکەن ئایار 12, 2022 You may also like بە نوێنەرایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر؛ خانمانی ئەکادیمی زانکۆ بەشدارییان لە “دیداری کەزی”ی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد شوبات 16, 2026 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ؛ یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆ بەڕێوەچوو و، تیپى فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بووە پاڵەوانی خولەکە شوبات 14, 2026 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان تاوتوێ دەکەن شوبات 12, 2026