فێرخوازانى بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس بەشدارى لە فیستیڤاڵی خۆراک دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر پارکى سامى عەبدولڕەحمان بەشداریان لە فیستیڤاڵى خۆراک کرد.
هەریەک لە (جیلوان محمد) (ئاڵا حیسامەدین ) ( بەسۆز بەهرام) و، (نور ئوسامە)، کە فێرخوازى قۆناخى چوارەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکسى زانکۆى جیهان-هەولێر لە فیستیڤاڵی خۆراک لە هەولێر بەشداریان کرد.
لەو فیستیڤاڵەدا، کە ماوەى (٥) ڕۆژ بەردەوام بوو، فێرخوازانى فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەشداریەکى چالاکانەیان کرد و، لە خزمەت هاوڵاتیانی و سەردانیەکەرانى فیستیڤاڵەکەدا بوون، بۆ ئەوەش پشکنینی قەڵەوی و ڕاوێژی خۆراکییان بە خۆڕایی پێشکەش بەزیاتر لە 2,000 کەس ئەنجامدا.