پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ باس لە گرنگى کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى بۆ دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین دەکات Categories ههواڵ و چالاكیهكان Date ئایار 9, 2022 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا باس لە گرنگى بەستن و بەشداریکردنى زانکۆکانى جیهان لە کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین کرد. سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ کەناڵى کوردستان٢٤ ڕایگەیاند: بەستنى کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین لە دوو ڕوەوە گرنگیەکى زۆرى هەیە، یەکەمیان بەستنى ئەو کرنفرانسە دەرفەتێکە بۆ ئێمە تا بتوانین زانکۆکانمان ئاشناى وڵاتان بکەین، ڕونى بکەینەوە کە ئاست و سیستمى خوێندن لە زانکۆکانمان چۆنە و، بە چ ستانداردێک کاردەکەین، گرنگیى دوەمیشى ئەوەیە ئێمە بتوانین سوود لەو زانکۆ و دامەزراوە زانستى و توێژەرانە، کە بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا. پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ڕونیکردەوە، بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر زۆر گرنگ بوو بەشداری لەم جۆرە کۆنفرانسانە بکات، چونکە ئێمە وەک زانکۆى جیهان-هەولێر کار بۆ بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکەمان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوى باشمان ناوە، بۆ نمونە زانکۆکەمان وەک دامەزراوەیەک بەجیا و (١٢) بەشى زانستیشمان بەجیا متمانەى دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانى بەدەستهێناوە، ئەمڕۆش لێرەدا ئامانجى بەشداریکردتمان لەم کۆنفرانسە بۆ ئەوەیە بزانین ستانداردى ئەوروپى بۆ متمانەبەخشین چیە و چۆنە؟ چونکە کۆمەڵێک زانکۆى ئەڵمانى بەتایبەت و ئەوروپى بەشدارن، ئەوە جگە لە کۆمەڵێک زانکۆى عەرەبى، ئەوەش دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕى لایەنى زانستى و مەعریفى بەتایبەت لەلایەنى دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین. لە کۆتایى چاوپێکەوتنەکەیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئەم کۆنفرانسە بووە دەرفەتێک بۆ ئەوەى پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵێک زانکۆ و دامەزراوەى زانستى ببەستین تا بتوانین ستانداردە نوێیەکانى ئەوروپا لە بوارەکەدا لە زانکۆکانمان لە ساڵانى داهاتودا جێبەجێ بکەین، بۆ بینینى دەقى چاوپێکەوتنەکە کلیک (لــــــێرە) بکە. لە ڕۆژانى (٧ و ٨/٥/٢٠٢٢) کۆنفرانسى زانستی پێوەرى ئەوروپى لە دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشین لە ئاڵمانیا بەبەشدارى کۆمەڵێک زانکۆ بەڕێوەچوو، شاندێکى زانکۆکانی جیهان، کە پێکهاتبون لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر زێرڤان عبدالمحسن ئەسعەد سەرۆکی زانکۆی جیهان-دهۆک و، دکتۆر دلێر حسین قادر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە زانکۆی جیهان-هەولێر وەک تاکە زانکۆى تایبەت بەشداریەکى کاراى کۆنفرانسەکەیان کرد. Share: University Press Previous post زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ زانکۆی هاشمی ئوردونى واژۆ دەکات ئایار 9, 2022 Next post فێرخوازانى بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس بەشدارى لە فیستیڤاڵی خۆراک دەکەن ئایار 12, 2022 You may also like لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێنجەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ئەندازیارى گەیاندن و زانستەکانى کۆمپیوتەر بەڕێوەدەچێ 21 نیسان, 2024 لە سعودیە؛ گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە پێشبڕکێیەک دەکەن 21 نیسان, 2024 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز دەکات 9 نیسان, 2024