پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ سەرۆکى زانکۆى ئەلحواشى تایبەت واژۆ کرد
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢٤) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ئۆفیسى تایبەتى خۆى ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر هيام البشاره سەرۆکى زانکۆى ئەلحواشى تایبەت– سورى واژۆ کرد.
ڕێککەوتنامەکە چەندین مادە و بڕگەى تایبەتى لەبارەى چۆنیەتى بەهێزکردنى پردى پەیوەندى زانستى نێوان هەردوو زانکۆکەى لەخۆگرتووە، لەوانە سەردانکردنى ستافی ئەکادیمی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و وانەوتنەوە، هەر بەپێى ڕێککەوتنامەکە جەخت لە ڕێکخستنى وۆرک شۆپ و کۆبوونەوەکانی ڕاهێنان سەبارەت بە پرۆسەی بۆلۆنیا (ECTS) کراوەتەوە.
دوا بەدواى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەکە هەردوو لا پیرۆزباییان لە یەکتر کرد و، هیوایان خواست، ئەم ڕێککەوتنە ببێتە سەرەتایەکى باش بۆ دروستکردنى پردێکى پەیوەندى بەهێزى زانستى لە نێوانیان.