پیشانگەى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لەلایەن سەرۆکى زانکۆ کرایەوە
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٢) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، پیشانگەى تایبەتى فێرخوازانى بەشى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کردەوە.
لە مەراسیمى کردنەوەى پیشانگەکەدا، کە بەئامادەبونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و سەرۆکى بەشەکانى ئەندازیارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و فێرخوازان بەڕێوەچوو، لە پیشانگەکەدا ژمارەیەک پڕۆژەى فێرخوازان نمایش کرابوو.
لە پیشانگەکەدا، فێرخوازان بەکۆمەڵێک پڕۆژەى جیا و گرنگ و گەورە هاوبەشیان کردبو، لەوانە پڕؤژەى دیاریکردنى شوێنکردنی ئامێرەکان، ئەوەش بەدروستکردنی سیستمێکى جێگیر، پڕۆژەى دەستنیشانکردنى شوێنی دەمارەکان لە لەشیدا بە تیشکی سور، پڕۆژەى دروستکردنی خانوویەکی زیرەکی پەیوەست بەئینتەرنێت، کە هەستیار کراوە بە زانینی پلەی گەرمی و شوێنى پاراستن، پڕۆژەى دروستکردنى ئۆتۆمبێلى زیرەک و بەبێ شۆفێر، پڕؤژەى دروستکردنی شارێکی زیرەک لەسەر بنەمای هەستەوەرەکان و زیرەک لەگواستنەوەی ئۆتۆمبێل بەبێ دروستکردنى قەرەباڵخى و جەنجاڵى، لەگەڵ پڕۆژەى دروستکردنى ئامێرێکى زیرەک بۆ ئاشکراکردنى درۆ بەهۆى ترپە و لێدانى دڵ و چەندین پڕۆژەى دیکە.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، جەخى لەسەر ئەوە کردەوە لە گرنگى و جێبەجێکردن و بەکارهێنانیانى پڕۆژەکان بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پیشەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە ئێستادا ڕوبەڕوى کۆمەڵگە بۆتەوە، بۆ ئەوەش دەستخۆشى لە مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرد.
هاوکات پڕۆفیسۆر دکتۆر عادل حسین محمد عەلى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك دوپاتیکردەوە، بیرۆکەى پڕۆژەکان لەلایەن فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى گەڵاڵە کراوە و, لەلایەن مامۆستایانى بەش هاوکارى و هەماهەنگى زانستى کراون، جگە لەوەش سەرۆکایەتى بەشەکەمان پاڵپشتى تەواوى فێرخوازان دەکات بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکان.