خواردنی ناتەواو لە سمینارى دەرچویەکى نيوتريشن و دايەتێتکسى زانکۆى ئیلینۆیی ئەمریکى
سەرۆکایەتى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمینارێکى بۆ دەرچویەکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکسى زانکۆى ئیلینۆیی ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکا ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٣/٤/٢٠٢٢) بەئامادەبونى دکتۆر ساڵح زێبارى سەرۆکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس و مامۆستا ڕەغد جومرد و فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەڕێوەچو، ئەو دەرچوەى زانکۆى ئیلینۆیی بابەتێکى زانستى پێشکەش کرد.
لە میانەى بابەتەکەیدا، بەشێوەیەکى زانستى و ورد باسى چەمکى خواردنى ناتەواو و جۆرەکانى کرد، لەهەمانکاتدا باسى ڕێگەکانى دەستنیشانکردنى جۆرى خواردنەکان کرد، هەروەک ڕۆڵى پسپۆڕى نيوتريشن و دايەتێتکس و خۆراکناسى لەسەر ئاستى کۆمەڵگە بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکان بەگرنگەوە باسکرد، بەئامانجى کەمکردنەوەى مەترسیەکانى خواردنى ناتەواو.
دواخستنەڕوى بابەتەکەى، فێرخوازان و مامۆستایانى بەش گفتوگۆیەکى زانستى چڕیان لەگەڵ ئەو پسپۆڕەى نيوتريشن و دايەتێتکسى ئەمریکى کرد، سمینارەکەش بوە دەرفەتێکى گرنگ بۆ زیادکردنى توانا و ئاستى شارەزایی فێرخوازان.