لە ڕێزبەندیەکی دیکەی جیهانیدا، زانکۆی جیهان-هەولێر پێشەنگی زانکۆکانە
لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، کە لەلایەن پەیمانگەی توێژنەوەی زانستی (SCImago) بۆ ساڵی (٢٠٢٢) لە سەر ئاستی جیهان بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی جیهان-هەولێر پێشەنگی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانە.
پەیمانگەی (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێ و بنكەی سەرەكی لە وڵاتی ئیسپانیایە، ساڵانە بە پیێ چەند پێوەرێکی زانستی ریزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات، لە دواین ڕیزبەندیدا، پێگەی زانكۆی جیهان-هەولێر بەراورد بەساڵانی ڕابردو، لە ئەمساڵدا لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەك لەسەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی دوەمدا دێ.
هەر بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی جیهان-هەولێر لە ریزبەندی ژمارە (٧٨٤) دایە، لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی (٣٦)م دایە.
زانکۆی جیهان-هەولێر ساڵ بەساڵ، لە بەرەو پێشچوونی بەردەوامدایە و، لەڕیزبەندییە جیهانی و نیشتیمانیەکان، کە ساڵانە بۆ زانکۆکان دەکرێ، ڕیکۆردی نوێ تۆمار دەکات، لەو چوارچێوەیەدا و بەپێی ریزبەندی پەیمانگەی (سیماگۆ) كە لە ماوەی ساڵێكدا دووجار لەسەر بنچینەی (ئەدای توێژینەوە، داهێنان و دەستپێشخەرییەكان ، كاریگەری كۆمەڵایەتی) ریزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات، لەسەر ئەو پێوەر و بنچینانە زانکۆی جیهان-هەولێر توانی کاری بەردەوام بکات و دەسکەوتێکی دیکەی زانستی بۆ مامۆستایان و فێرخوازان تۆمار بکات.