بەشى بایۆمیدیکاڵ گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەژینگەى کارکردن، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى یەکەم ڕێکخست.
ڕۆژى دوشەممە ڕێکەوتى (١١/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى خاتوو نور سامى، فێرخوازانى قۆناخى یەکەم، نۆرینگەى (ڕاشین)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە و، بەگەرمى لەلایەن دکتۆر مصطفى موسى ئەتروشى بەڕێوەبەرى نورینگەکە پێشوازیان لێکرا.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى نۆرینگەکەدا، لەسەرەتادا لەلایەن دکتۆر مصطفى موسى کورتەیەک لەبارەى نۆرینگەکەیان و ئەو کارە پزیشکیانەى ئەنجامى دەدەن بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى باسکرد، پاشان باسى لە تەکنیکەکانی دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان بەئامێرى تۆمۆگرافی کۆمپیوتەری (CT) و، وێنەى تیشکى ڕەنینى موگناتیسى (MRI) کرد، لەگەڵ جیاوازى و شێوازى کارکردنى هەریەکەیانى بەوردى بۆ فێرخوازان خستەڕو.
لە کۆتایدا، گەشتە زانستیەکە بەچەند پرسیارێکى زانستى فێرخوازان و وەڵامى بەڕێوەبەرى نۆرینگە و، گفتوگۆیەکى زانستى زیاتر دەوڵەمەنتر کرا.