پێشكهشكردنی سێمینارێک دەربارەی بڵاوکراوە ئەکادیمیەکان
بەڕێز دکتۆر محمد اویز احمد، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی “نهێنی بڵاوکراوە ئەکادیمیەکان : ڕیزبەندی و دووربینیەکانی” لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠/١١/٢٠١٩. ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئامادەی سیمینارەکە بوون.
لە سیمینارەکە لەبارەی ڕۆڵی گرنگی بڵاوکراوە ئەکادیمیەکان لەسەر بەرز کردنی ئاستی سەنتەرە ئەکادیمیەکان وە هەروەها بەرز کردنی ڕیزبەندی کەسە ئەکادیمیەکان باس کرا.