پەیامی سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی و کوردستانی مامۆستایان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان مامۆستایان
ئەمڕۆ 5/10 ڕۆژی جیهانی یەکێتی مامۆستایانی جیهانە، هاوکات سبەی 6/10 ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان، بۆیە لەو دوو یادە پیرۆزەتان، پیرۆزبایی لەمامۆستایان بەگشتی و مامۆستایانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەتایبەتی دەکەین.
بەڕێزان ئێمە لە زانکۆی جیهان-هەولێر مامۆستایان بەکۆڵەیەکی گرنگی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکان دادەنێین، مامۆستایان لە ڕابردو و ئێستا و داهاتوشدا ڕۆڵێکی دیار و گرنگ و پێشەنگیان هەبووە لە بەردەوامیدان بەپڕۆسەی خوێندن و مەعریفە، خاون پەیامێکی زۆر پیرۆز و گرنگە و تیشکی زانستی ڕێگە بۆ کەسانی تر ڕوناک دەکاتەوە و تاکی سوودبەخش بۆ بونیادانی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوو دروست دەکات…
لە کۆتایدا، دوبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیوادارین هەمیشە بەچەکی زانست بەردەوام بن لە دژایەتیکردنی نەزانین و دواکەوتن.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولیر
5/10/2022