پەیڕەو كردنی شێوازە جیهانیەكان ناوەرۆكی كۆبوونەوەی دەستەی فێركاری بەشی كارگێڕی كارەكان بوو
رۆژی چوارشەممە 3 / 2 / 2016 دكتۆر سمیر محمود خەیلانی سەرۆكی بەشی كارگێڕی كارەكان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا لەگەڵ دەستەی فێركاری بەشەكەی . لەم كۆبوونەوەیەدا ئەم بابەتانەی خوارەوەی خستە روو
یەكەم : پەیڕەو كردنی شێوازە نوێكان لە ووتنەوەی وانە كە هااوتەریب بێت لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی كە لە خوێندنی باڵادا لە جیهان بەدی دەكرێت و داوای پێشنیاری كرد لەم بارەیەوە لە دەستەی فێركاری هەر بەشێك . ئەم داواكاریە لەسەر جەخت كردنەوە و راسپاردەی د. نوزاد یحیی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران بوو بۆ پێشخستنی شێوازی ووتنەوەی بابەتەكان .
دووەم :لەسەر ئەم بنەمایە دا لێژنەیەك لە بەش پێكهێنرا لە بەڕێزان مامۆستایانی خاوەن ئەزموون و لێهاتوویی بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارەكانیان بۆ پێشخستنی پڕۆگرامی خوێندنی بەشەكە و چاوخشاندنەوە بەو شێوازە كلاسیكیانەی ئێستا بە شێوەیەك كە بیوازنەوە بۆ شێوازەكانی سەردەم لە وانە ووتنەوە و پێشكەشی سەرۆكایەتی زانكۆی بكەن لەماوەی دووهەفتەدا